پرۆژەکان/کتێبی نوێ
دوو دەستنووسی بەستراو کە وێنەکانیان دیارە، لەلایەن هەڵۆ بەرزنجەیی نوێنەری کتێبخانە و ئەرشیفمان ، لە کاتی یەکەم پشکنینی دا بۆ میرات و بەرهەمی زانستی و نووسراوەکانی جەمال نەبەز دۆزیەوە. بەرزنجەیی پێشنیاری ئەوەیکرد کە ئەم دوو دەستنووسە بە خێرایی بکرێن بە کتێبی ئەلیکترۆنی.
دوو کتێبی ئەلیکترۆنی نوێمان لئامادە کردووە
هەردوو کتێبەکە لە ساڵی ١٩٧٩ و لە سەردەمی شای ئێران و لە سەرەتای دەستپێکی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران لەلایەن جەمال نەبەزەوە نووسراون. ڕووداوەکانی ئێران لە سەردەمی شای هەڵاتوودا بە شێوەیەکی سروشتی کاریگەرییان لەسەر دەوڵەتانی عەرەبی دراوسێ (و تورکیا) هەبووە
وێنەی یەکەم – وتارێک کە لە ساڵی ١٩٧٩ لە زانکۆی کۆپنهاگن، لە سەردەمی ژیانی شادا پێشکەش کرا
)حیزبی رەستاخیزی ئێرانی ,هاتنەکەیی وداکەوتنی(
گوتاری جەمال نەبەز لە ئینیستیتوتی ئێرانستیک، زانستگەی کۆپنهاگن بە بانگهێشتی پرۆفیسۆر ژ.ئاسمووسەن.
وێنەی دووەم – تێزی زانستی سیاسی کە لە ساڵی ١٩٧٩ پێشکەش بە زانکۆی ئازادی بەرلین کراوە
ناسیۆنالیزمی ئەرەب، لە ئێراق و سووریا وکێشەی ناسیۆنال لە رۆژهەڵاتی نێزیکدا(
دیبلۆمنامە زانستی رامیاریی ، جەمال نەبەز،زانستگەی ئازاد بەرلین
لە ئێستادا مێژووی ناوچەکە بە هۆی شەڕی مووشەکی وفڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە نێوان ئیسرائیل و ئێراندا خواستێکی نوێی لەسەرە. ئێمە هەوڵ دەدەین بە زووترین کات ئەو دوو کتێبە ئەلیکترۆنییە کە لەلایەن جەمال نەبەزەوە نووسراوەو- باس لە پێشهاتی مێژوویی ئە سەردەمانە دەکات کە کە تەنها بەشێکی ناسراوە بوو- بڵاو بکەینەوە
ئەم دوو کتێبە جەمال نەبەز بە زمانی ئەڵمانی نووسیونی و، بڕیارە کاری وەرگێڕانیان بۆ بکرێت بۆ زمانی کوردی
جگە لەوەش وەرگێڕانێکی نوێی بەرهەمێکی تری جەمال نەبەز کە بە زمانی عەرەبی نووسیویەتی، ئێستادا لە ئارادایەی
وێنە٣
وەرگێڕانە کوردیەکە سەرەتا لە ڕۆژهەڵات چاپ دەکرێت و دواتر وەک کتێبی
ئەلیکترۆنی بڵاودەکرێتەوە. پێشنیاری ئەم وەرگێڕانە لە وەرگێڕخۆیە هات کە لەو کاتەوە ڕاسپێردرا وهەروەها هۆکاری باشی بۆ ئەو کارە خستەڕوو.
هەر سێ پڕۆژەکە بە باشی بەڕێوەدەچن
هەر کە ئەنجامەکان بەردەست بوون لەم پەیجەدا بڵاو دەکرێنەوە
ئەمانە کتێبی نوێ بوون لە ساڵی 2023
لەم لاپەڕەیەدا دەسکەوتە تازە بەدەست هێنراوەکان نیشان دەدەین کە بە ئەنجام گەیشتوون و دەتوانرێت پێشکەش بکرێت. لە کۆتایی ساڵدا ئەم دەستکەوتە نوێیە لە شوێنی گونجاودا دادەنێین. ئەگە هیچ شوێنێکی گونجاوی دیکە نەبوو، ئەوە بۆ ماوەی یەک دوو ساڵێکی دیکە لە
هەمان لاپەڕەی دیاریکراودا دەهێڵرێنەوە و لە ژێر ژمارەی ساڵی گونجاودا پێشکەش دەکرێت
ناوی کتێب: لالۆ کەریم (گێڕانەوە)
وێڕای دوو دەقی سەرەکی تر (١٩٦٨، ١٩٨٦) لە نووسینی جەمال نەبەز
وەرگێڕان لە کوردی سۆرانی یەوە (١٩٥٦) بۆ کورمانجی
وەرگێڕ: بەستام مستەفا ٢٠١٩
ساڵی بڵاوکردنەوە: ٢٠٢٣
شوێنی بڵاوکردنەوە: باکووری کوردستان/تورکیە
بڵاوکەرەوە: چاپخانەی ئاڤێستا
پڕۆژە کتێبی دامەزراوەی جەمال نەبەز
ناوی کتێب: خەباتی کورد
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە بۆ کوردی سۆرانی
وەرگێڕ: کامیل شەریف پوور
ساڵی بڵاوکردنەوە: ٢٠٢٣
شوێنی بڵاوکردنەوە: ڕۆژهەڵاتی کوردستان (ئێران)
ساڵی بڵاوبوونەوەی بە زمانی عەرەبی: ١٩٥٦
پڕۆژەی کتێب لەلایەن دامەزراوەی جەمال نەبەزەوە
دوو بارە چاپ و بڵاوکراوەتەوە لە دانیمارک ٢٠٢٣
لە بڵاوکراوەکانی: ٤٩ کتێب کۆپنهاگن (دانیمارک)
ناوی کتێب: سەبارەت بە کێشەی کورد
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە بۆ کوردی سۆرانی
وەرگێڕ: د. حیسامەدین خاکپوور
ساڵی بڵاوکردنەوە: ٢٠٢٣
شوێنی بڵاوکردنەوە: ڕۆژهەڵاتی کوردستان/ئێران
ساڵی بڵاوبوونەوەی بە زمانی عەرەبی: ١٩٦٩
پڕۆژەی کتێب لەلایەن دامەزراوەی جەمال نەبەزەوە
دوو بارە چاپ و بڵاوکراوەتەوە لە دانیمارک ٢٠٢٣
لە بڵاوکراوەکانی: ٤٩ کتێب کۆپنهاگن (دانیمارک)
ئەمانە نوێ بوون لە ساڵی ٢٠٢٢دا
پێنج وتاری گرنگی جەمال نەبەز لە دووتوێی کتێبی ناسنامە و پرسی ناسیۆنالی کورد بۆ یەکەمجار لە مانگی
کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ بە زمانی کوردی بە ڕێنووسی لاتینی لەسەر بنەمای چاپی یەکەمی (لە ساڵی ٢٠٠٢) لە باکوری کوردستان بڵاو کراویەوە
ناوی کتێب: ناسنامە و کێشەی ناسیۆنالی کورد
وەرگێڕ: زیا ئاڤچی
شوێنی بڵاوکردنەوە: وان/باکووری کوردستان (تورکیە)
بڵاوکەرەوە: چاپخانەی پەیوەند
وەرگێڕانی "بیری نەتەوێی کوردی" بۆ تورکی
وەرگێڕ: موحسین ئۆزدەمیر
شوێنی بڵاوکردنەوە: وان/باکووری کوردستان (تورکیە)
بڵاوکەرەوە: سیتاڤ
ساڵی بڵاوکردنەوە: ٢٠٢٢
ساڵی دەرچوونی کتێبی (بیری نەتەویی کوردی: 2002).
زمان: تورکی
بۆ چۆنیەتی دەستختنی کتێبەکە کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە
ناوی کتێب: وەرگێڕان هونەرە
وەرگێڕ: موحسین ئۆزدەمیر- برایم ڕۆنیزر
شوێنی بڵاوکردنەوە: شاری وانی باکووری کوردستان
بڵاوکەرەوە: چاپخانەی سیتاڤ
ساڵی بڵاوکردنەوە: ٢٠٢٢
زمان: کوردی کورمانجی
ساڵی بڵاوکردنەوە بە ڕێنووسی سۆرانی: ١٩٥٨
لینکی بابەتێک سەبارەت بەم بڵاوکراوەیە
لە ساڵی ٢٠٢٢دا و تائێستا جگە لەو پێنج پی دی ئێفی خوارەوە پڕۆژەیەکی بە ئەنجام گەیشتووی دیکە لەبەردەست دا نیە بۆ پیشکەش کردن .ئێمە فایلی سکان کراوی ئەم بەرهەمانەمان لە ئەرشیفی جەمال دەستەبەر کردووە. دیارە ئەو ویستویەتی خۆی بە شێوەی پی دی ئێف بڵاوی بکاتەوە و دواتر بۆچوونی خۆی لەوباریەوە گۆڕیوە. ئێمە پێداچوونەوەمان پێیاندا کردووەو کردوومانە بە پی دی ئێف بە پێشەکی گونجاوی خۆیەوە و لە ماڵپەڕی پێشووی جەمال دامان داناوە. ئێستا ئەوان لەوێ لەبەشی تێڕوانینی گشتی بەرهەمەکانیدا جێگیرکراون، هەروەها - هەمان سەرچاوە - لە ژێر بڵاوکراوە دیجیتاڵییەکاندا ڕیزکراون
بابەتەکانی ساڵی ٢٠٢١ لەم لینکانەی خوارەوەدایە