پڕۆژەی درێژخایەن / ئەرشیفیی جەمال نەبەز

لە سەرەتادا ئێمە خەریکی ڕێکخستن بووین، ئەوکارەی کە بە ئاسان دەهاتە بەرچاو، ئەولەویەتیان پێدرا، و سادەترین کار کۆکردنەوەی کتێبەکانی شەخسی ناو کتێبخانەی جەمال نەبەز و بەرهەمەکانی خۆی و نووسەرانی دیکە بوو کە دەبوو ڕێکبخرێن و بیانخەینە لیستی کەتەلۆگی کتێبەکانەوە.هەروەها کارێکی ئاسان بووئەو گۆڤارە دەوریانەی لە ئەرشیف وئەرشیفیی جەمال نەبەزدا دۆزراونەتەوە (بە پلەی یەکەم ئەو ڕۆژنامە و گۆڤارانەی بە بە زمانی کوردین) و لە شوێنی تایبەتیدا هەڵیانبگرین. جگە لەوەش بەرهەمە چاپکراوەکانی جەمال نەبەز و ڕێکخستنمان بۆ کرد و لە کەتەلۆگ و لە خەزانەیێکی جیادا داماننا. ئێمە ئەم خەزنەیە بە سەرەتای بەشێکی تایبەت لە کتێبخانەکەماندا دەزانین کە تایبەتە بە کارەکانی جەمال نەبەز.

کەواتە سەرەتا هەموو کتێب و گۆڤارەکان لە کتێبەکان جیاکرانەوەو، باقی فایلەکان، دەستنووس و نووسینە بڵاونەکراوەکان، هەروەها وەرەقەی تاکەکەسی (نامەی دەستنووس، فاکس، فۆتۆکۆپی). لەو کاتەدا هەموو ئەمانە بە وردی ڕێکدەخران و لەناوکارتۆنی گەورەدا کۆکرانەوە

دەرکەوت کە دامەزراندنی دامەزراوەیەکی تایبەتمەند لە پاراستن و بڵاوکردنەوەی بیرۆکە و بەرهەمەکانی جەمال نەبەز، کار و کاتێکی زۆری دەوێت

دوای ئەوەی توانیمان لە هاوینی ٢٠٢٤دا هەلۆ بەرزنجەیی بهێنینە ناو تیمەکەمانەوە، دوای چوار ساڵ! توانایمان شێوەیەکی کۆنکرێتی دەست بە کاری زیاتر لەسەر ئەرشیفیی جەمال نەبەز بکەین. لە هەلۆ بەرزنجەیی لە سەفەرێکی بۆ کوردستان توانی چەندین پەیوەندی دروست بکات و، لەگەڵ گەڕانەوەیدا، پێشنیاری هەنگاوەکانی داهاتوومانی بۆ کردین، کە لەو کاتەوە پەیڕەوی دەکەین

کتێبەکان سەرەتا بە ئۆنلاین بڵاویاندەکەینەوە، دوایی لە کوردستان چاپیان دەکەین

ئەو کتێبەی کە بە ئۆنلاین بڵاو دەکرێتەوە و دواتر چاپ دەکرێت- جا ئەوە چاپی یەکەم بێت یان دووەم - لە کاتی جیاکردنەوەی ئەم دواییەی موڵک و ماڵ و ئەرشیفیی جەمال نەبەزدا ، کاتێک کارتۆنە گەورەکان کرانەوە و ناوەڕۆکەکانیان ڕێکخرایەوە.

دوو وێنە ئەوە دەردەخەن کە لە پاییزی ساڵی ٢٠٢٤ەوە چی بەدەست هاتووە. وێنەی ژمارە ١ ئەو کارتۆنە گەورانە نیشان دەدات کە چاوەڕێی هیممەتی هەلۆ بەرزنجەیی بوون. وێنەی ٢ ئەوە نیشان دەدات کە زۆربەی کارتۆنە گەورەکان دابەش کراون بۆ کارتۆنی بچووکتر.

لە سەرەتای ئەمساڵدا دکتۆر فرسەت ڕۆژبەیانی لە زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر پەیوەندی پێمانەوە کرد، لەبواری پرسە ئەکادێمی و زانستییەکاندا راوێژمان بە دکتۆر ڕۆژبەیانی دەکرد، بەتایبەتی سەبارەت بە درووستکردنی کتێبی ڕێبەرنامەی ئەرشیفی (Findbuch) بۆ ئەرشیفی جەمال نەبەز . لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا هەالۆ و دکتۆر فرسەت هێشتا سەرقاڵی ڕێکخستنی ئەو ئەرشیفە دەوڵەمەندە بوون ، سەیری وێنەی ژمارە ٢ بکە

ئێستا ئێمە گەیشتووینەتە کۆتایی کاری رێکخستن بڕوانە وێنەی ژمارە ٣ کە ئەو سندوقە بچووکانە نیشان دەدات کە ئێستا ئەو کەرەستە زانستی وئەڕشیف و ڕۆژنامەوانیانەی کە جەمال نەبەز بەجێی هێشتووە تێیدا هەڵدەگرین، جگە لە بەرهەمە چاپکراوەکانی، کە لە خەزنەیێکی تایبەتی کتێبخانەکەماندا هەڵگیراون.

ئێستا ئێمە دوو کتێبمان سکانکرووەو ئامادە دەکرێن بۆ بڵاوکردنەوە بە شێوازی کتێبی ئەلیکترۆنی

دیجیتاڵکردن و بڵاوبوونەوەی ئاسانتری نووسراوەکانی جەمال نەبەز زۆر گرنگە بۆ ئێمە. کاتێک دیجیتاڵی کرا، پێدەچێت وەرگێڕانی کارێکی ئاسانتر بێت.

دەستنووسە بڵاونەکراوەکان خەمی لە پێشینەی ئێمەیە، لە سەرەتای ئەمساڵدا دوو دەستنووسمان هەڵبژارد کە بە زمانی ئەڵمانی نووسراون بۆ سکانکردنیان وگۆڕینیان بۆ کتێبی ئەلیکترۆنی
گۆڕینی فایلەکانیلە  ئەم کارە هەوڵێک بوو کە بەم زووانە تەواو دەبێت، دکتۆر فرسەت ڕۆژبەیانی رۆڵێکی بەرچاوی لەم کارەدا کرد ( بڕوانە وێنەکانی ژمارە ٤ و٥ ).

زۆر شت هەیە کە دەبێ بکرێت – هاوکارمان بە وبەشداریمان لەگەڵدا بکە

بەپێی یاساکانی دەزگاکەمان چەندین بژاردەی لەبەردەستدایە بۆ دامەزراندنی ستافی شارەزا بە شێوەیەکی کاریگەر لە ڕووی تێچوونەوە: لە ڕێگەی گرێبەستی کارکردنەوە. جگە لەوەش دەکرێت مەشقکردن بە مەبەستی فێربوون ئەمەش بژاردەیەکی بەردەستە لای ئێمە، بەو هۆیەوە هەندێک لە کارەکانی داهاتوومان پێشکەوتنی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت. سەرچاوەی داراییمان  زۆر سنووردارە، هەر بۆیەش بە هیوای بەخشینین، ئەو بەخشینانەی کە کە بەنیازین بەپێی پلان بەکاریان بهێنین. هەروەها هیوادارین کەسانی خۆبەخشی شایستە کە گونجاو بن بۆ ئەم کارە یارمەتیمان بدەن

لە رێگای فۆڕمی پەیوەندیکردنمان پەیوەندیمان پێوە بکەن. بۆ چاوپێکەوتنی کەسی پەیوەندیت پێوە دەکەین یان بانگهێشتتان دەکەین بۆ ڤیدیۆ کۆنفڕانس

خۆشحال دەبین بە هاوکاری و بەخشینەکانتان
ئەگەر دەتەوێت ببیتە ئەندامی پاڵپشتی دامەزراوەی جەمال نەبەز، لێرەدا زانیارییە پەیوەندیدارەکان دەدۆزیتەوە. ئەگەر دەتەوێت بە بەخشینێکی یەکجارەکی هاوکاریمان بکەیت،زانیاری لێرەدایە
١-سەرەتای کارمان هەموو شتێک جارێ هێشتا لە سندوقی گەورەدایە بەرلە پشکنینی ورد، کە لە پاییزی 2024 دەستیپێکرد
٢- هەڵۆ بەرزنجەیی بە پاڵپشتی دکتۆر فرسەت ڕۆژبەیانی
٣- ڕیزبەندی و پۆلێنکردنی تەواوی میراتی زانستی و ڕۆژنامەوانیی جەمال نەبەز لە کارتۆنی بچووکدا دانرا بەپێی بابەت
٤- کتێبێک کە لە ساڵی ١٩٧٩ تەواو بووە و تا ئێستاش چاپ نەکراوە، بە زمانی ئەڵمانی نووسراوە، لە زانکۆی کۆپنهاگن پێشکەش کراوە
٥- کتێبێکی تر لە ساڵی ١٩٧٩ تەواو بووە، بە زمانی ئەڵمانی لەلایەن جەمال نەبەزەوە نووسراوە و وەک تێزێک لە بارەی زانستی سیاسی پێشکەش بە زانکۆی ئازادی بەرلین کراوە