رەشەممە
کتێبی بۆ وڵات لە ژێر چاپ هاتە دەرو کەوتە بەردیدەی خوێنەرانی. لە بەشی خوارەوی ئەم لینکەدا دەتوانن فایلی کتێبەکە بە پی دی ئێف دابگرن
وێنەی یەکەم / تایتێڵی سەربەرگی کتێبەکە لەگەڵ نەخشەیەکی کوردستان لە بەر کتێبخانەیەکی دیواری بێ کۆتایی: بۆ وڵات، بۆ خۆشەویستی نیشتمان – لە خوارەوە بە روونی و جوانی: جەمال نەبەز
وێنەی دووهەم/ لاپەڕەی کۆپی ڕایت: چاپی یەکەم ٢٠٢١، هەولێر، باشووری کوردستان. هەموو مافەکانی تایبەت بە کۆپی رایتی کتێبەکە بۆ دەزگای جەماڵ نەبەز پارێزراوە. کەڵکئاوەژۆ کردن لە لایەن کەسانی دیکەوە رێگەپێنەدراوە. ژمارەی ریجیستێر کراوی کتێبەکە بۆ کتێبخانەی گشتی لە باشووری کوردستان بریتیە لە: ١١٥/٢٠٢١، چاپخانەی رۆژهەڵات.
وێنەی سێهەم/ پێشکەش بە نێعمەت خان، هانەلۆرە کویشلەر و هووشەنگ سەبری.
کتێبەکە جگە لە بەچاپ کراوی وەک فایلی پی دی ئێفیش بە دەستمان گەیشت کە گەلێک وێنەی جۆراوجۆری لە خۆ گرتووە. لەوانە
وێنەی یەکەم – تایتێڵ و بەرگی کتێبەکە
وێنەی دووهەم – ڵاپەڕەی پشتەوەی کتێبەکە
وێنەی سێهەم – لیستی ناوەرۆکی بابەتەکان:
ئێمە سوپاسی ئاکۆ موحەممەد ئەکەین بۆ هەدیە بەنرخەکەی. ئێمە فایلە ئەلەکترۆنییەکەی کتێبەکە دەخەینە بەر دەستی هەمووان. هێشتا دیار نیە کە چۆن دەتوانین بە دەقیقی مافی کۆپی رایتی کتێبەکە لە ئاست نێونەتەوییدا بە وردی بۆ دەزگاکە بپارێزین. هەر کەس وێستی و ئامادەی یارمەتی و پاڵپشتی یە، دەتوانێت بە بڕە پارەیەکی دڵخواز لە رێگەی ژمارە بانکی راگەیەندراوی دەزگاکە لە سەر مەڵپەرەکەمان یارمەتی بکات بۆ چاپی نوێی کتێبەکە.
ئێمە هێوادارین کە کتێبەکە پێشوازی زۆری لێ بکرێت لە لایەن خوێنەرانەوە. هەروەها هیوادارین کە ئەم کتێبە بە زمانی کوردی کرمانجیش چاپ و بڵاو بکرێتەوە.