خەلاتی جەمال نەبەز  

 ەم خەڵاتە، هەر دوو ساڵ جارێک، يادی کەسایەتی ناوازەی جەمالئ نەبەز و کارەکانی وژیانی دەكەينەوە بە دۆزینەوەی کاندیدی گونجاو و دواتر خەڵاتەکە دەبەخشین بەو کەسانەی کە كاری گرنگیان ئەنجامداوە یان پێشتر دەستکەوتی گرنگیان هەبووە لە بەرژەوەندی کورد و کوردستان

براوەی خەڵاتی جەمال نەبەز ساڵی ٢٠٢٥مان، کە لە مانگی ئازاردا هەڵبژێردرا    !

پرۆفیسۆر دکتۆر خانا ئومەرخالی 

 لە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٥ سەردانی کردین دەزگاکەمانی کرد


خاتوو خانا کتێبەکەی خۆی کە ناونیشانی

نەریتی دەقی ئایینی ئێزدی لە زارەکییەوە بۆ نووسراو

وەک دیاری بۆهێناین کە لەلایەن وەشانی هاراسۆڤیتزەوە
لە زنجیرەی "توێژینەوە لە ئایینە ڕۆژهەڵاتییەکاندا"
لە ساڵی 2017 بڵاوکراوەتەوە، هەروەها
کتێبەکە سی دییەکی تۆماری دەنگی و ڤیدیۆیی لەگەڵدایە.

چ دیارییەکی نایابە بۆ کتێبخانەکەمان

 

 

زۆربەی ئەندامانی ناوخۆییمان بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کرد لە دەزکاکەمان لە بەرلین. هەموومان هاوڕا بووین: کە سەردانێکی کراوە وسەرکەوتوو بوو

ئێمە لە ئێستادا سەرقاڵی کەتەلۆگکردنی میراتی زانستی و کەسیی جەمال نەبەز  ڕێکخستنی کتێبخانە و ئەرشیفەکەمانین، کە دەکەوێتە سەر (جادەی سپیشەرن)، ئەم بابەتە تایبەتی سەرنج ڕاکێش بوو بۆ میوانەکەمان.

ئەوە بوو باسی ئەو کێشانەی کە لە ئێستادا ڕێگری لە ستانداردکردنی  زمانی کوردی دەکەن کرد و،هەروەها باسمان لە کێشەی نووسین بە کوردی کرد کە بە دوو سیستمی نووسین دەنووسرێت (لە سەردەمی سۆڤیەتدا تەنانەت کوردی بە کیریلیک دەنووسرا!). بۆ دەزگاکەمان شێوازی جۆراوجۆر بۆ کەتەلۆگکردنی ناونیشانەکان هەیە، کە گرنگییەکی سەرەکییان هەیە بۆ کتێبخانە وئەرشیفەکەمان. گفتوگۆکردن لەسەر ئەم بابەتە لەگەڵ پرۆفیسۆر ئۆمەرخالی بایەخدار وسەرنجڕاکێش بوو.

کۆبوونەوەکە بۆ یەکتر ناسین بوو، بەهۆی شێوازی دۆستانەی میوانەکەمانەوە کارەکە ئاسانتر بوو. کاتێک داوامان لە پرۆفیسۆر ئومەرخالی کرد کە خۆی بناسێنێت، باسی لە سەردەمی خوێندنی خۆی لە زانکۆی سانت پترسبۆرگ و، وەرگرتنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەر لە بواری خوێندنی ئێرانی و فیلۆلۆژیای کوردی کرد  . دوای ئەوە  ڕووی لە ئەڵمانیا کردوە بەمەبەستی خوێندن، دکتۆرای لە خوێندنی زانستە ئایینیەکان بەدەستهێنا و بۆ ماوەیەک لە شاری گۆتینگن کاری کرد. لە ساڵی ٢٠١٩ەوە لە بەشی ئێرانیستیک لە زانکۆی ئازادی بەرلین وانە دەڵێتەوە و لێکۆڵینەوە دەکات.

لە بەردەوامی گفتوگۆکەماندا ، باسی خوێندنی کوردییمان کرد ، دوای ئەوەی میوانەکەمان باسی خوێندنەکەی لە سانت پترسبۆرگ کرد لەوێ ، میوانەکەمان گووتی کە بە داخەوە خوێندنی کوردی لە سانت پترسبۆرگ  نەماوە ئێستا.

جەمال نەبەز،کە دەزگاکەمانی بەناوەوەکراوە بەوەوە ناسرابوو کە بە شێلگیرانە هەوڵی دەدا کە  کوردۆلۆگی لە ئەڵمانیا وبەتایبەتی لە زانکۆیەکدا - زانکۆی ئازادی بەرلین-  وەک بوارێکی خوەندن دابمەزرێت.

دوای تەواوکردنی دکتۆرای لە هامبۆرگ، نەبەز هاتە بەرلین – دوایی لە ناوەڕاستی جەنگی سارددا- یەکەم هەنگاوی دەستەبەرکردنی پۆستێکی مامۆستایی بوو بە زمانی کوردی لە بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە زانکۆی ئازادی بەرلین – بە تایبەتی لە پەیمانگای دیراسەی ئێرانی – پێشتر لە شوێنەکانی دیکەی ئەڵمانیا ئەو کارەی کردبوو

جگە لە چالاکییەکانی وانەوتنەوە لە زانکۆی ئازاد، نەبەز پۆستێکی ئەکادیمی کاتی لە لقی بەرلینی ناوەندێکی توێژینەوەی هاوبەشی دامەزراوەی توێژینەوەی ئەڵمانی (DFG) بە هاوکاری لەگەڵ سیمیناری ئیلاهیاتی زانکۆی گۆتینگن دۆزیەوە کە لە ساڵی ١٩٧٢ تا ١٩٧٦ بەردەوام بوو ، بواری کارکردنی بریتی بوولە پێکهاتە ئایینییەکانی ناو ئیسلام ، زانستی ئەلخیمیای عەرەبی، ئاینی مەندائی و ئایینی ئێزدی.

دوای دوو ساڵ  ١٩٧٨، جەمال نەبەز لە لایەن زانکۆکەیەوە بە گرێبەستێکی کاتی خزمەتی شارستانی کرا بە پرۆفیسۆری یاریدەدەر، بەردەوام بوو لە وانەوتنەوەو، ئەو پۆستەی تا ساڵی ١٩٨٢ بەدەستەوە بوو، بوارەکانی کارکردنی لە پەیمانگای دیراسەی ئێرانی ئەوکات ئێرانی سەردەمی ئیسلامی، زمانی فارسی و زمانە مۆدێرنەکانی ئێران بوون

دوای جێهێشتنی زانکۆی ئازادی بەرلین، جەمال نەبەز (١٩٣٣-٢٠١٨) تەنها لە ئەڵمانیا و شوێنەکانی تری ئەوروپا وانەی پێشکەش کردووە و بژێوی ژیانی وەک وەک کەسێکی سەربەست و وەک زانایەک کاری کردووە  بەرهەمەکانی چاپ کردوون،هەوەها سیمینار و وتاری بە زمانی جیا پێشکەش کردووە

سوپاسی پرۆفیسۆر عومەرخالی دەکەین بۆ سەردانەکەی، میهرەبانییەکەی، و کراوەیییەکەی، ئێستاش ئێمە هەوڵدەدەین پلانی ئاهەنگی خەڵات بەخشینەکە بە بەڕێزیان دابڕێژین و ئەو شایانی ئە خەلاتەی جەمال نەبەزە کە بۆ جاری دووهەمە دەبەخشرێت