دەربارەی ئێمە
دامەزرێنەری دەزگای "جەمال نەبەز" خاتوو د. هانەلۆرە کوێشلەر، هەموو پاشماوە و میراتی جەمال نەبەزی بۆ دەزگاکە دەست لێهەڵگرت. سامانەکەی جەمال نەبەز کە خراوەتە سەر وەقفەکە، ناوبراو بە ڕێگای خۆیی و بەهەمان بڕی هاوشێوە بۆ زیادکراوە. ئەمە دەزگایەکە هی کوردە و بۆ کوردە
بڕیاری دیاریکردنی بەرپرسیارێتی/ تەسدیق کردن لەسەر کارنامەی کاروباری وەقف بە دێباچە/ پەیڕەو و دەستووری بنچینەییەوە، لە لایەن د. ھانەلۆرە کوێشلەر لە ٢٠/٣/٢٠٢٠ جێبەجێ بوو. دێباچەو پێڕەوی ناوخۆی دەزگای جەماڵ نەبەز لەسەر ئەم ماڵپەڕە و لێرە دەتواندرێ ببیندرێت
ئامانجی دەزگای جەمال نەبەز پشتیوانی زانست و لێکۆڵینەوەگەل و فێرکاری پێشەیی و هەروەها هونەر و کولتووری کوردانە لە کوردستان و وڵاتانی تری جیهان دەربارەی بارودۆخی ئێستایان یاخود مێژوویانەوە
.سەرۆکی دەزگاکە تا لە ژیاندا بێت بەرپرسایەتی لە ئەستۆ دەبێت. جێگری سەرۆک و دەستەی ڕاوێژکار بۆ ماوەی ٥ ساڵ دیاریکراوە و خۆبەخشانە کار دەکەن
ڕاوێژکاران
بۆ ماوەی ٥ ساڵ لەلایەن سەرۆکەوە دیاری کراون بۆ کاری خۆبەخشانە : خاتوو ئێدیت زاسفاری پزیشک/ بەرلین، " سەرۆک ھەڵبژێردراو لەلایەن ڕاوێژکارانەوە.
کاوە قورەیشی / ماستەری زانستی کۆمەڵایەتی، رۆژنامەوان، بێرلین
سەرۆکایەتی
سەرۆک هەتا لە ژیاندا بێت: دوکتۆر هانەلۆرە کوێشلەر، بەرلین
جێگری سەرۆک: جان گۆساو، ئەندازیاری ئابووری بۆ ماوەی ٥ ساڵ، بەرلین
ئەنجومەنی تر و هاریکاری
لەگەڵ فراوانبوونی کاروباری دەزگاکەدا، ھەروەھا پێکهاتەی ڕێکخستنیش زیاد دەکرێ و بڕیار لە لێپرسراوێتی دەدرێ و
ھەر زیادکردن و بەرفراونکردنێک لەم ماڵپەڕەدا ڕادەگەیەندرێ و دەخرێتە بەرچاو
بەرفراوانی نێونەتەوەیی پێویستە
دەزگای جەماڵ نەبەز نەک تەنیا ڕۆژهەڵات بەڵکوو ڕۆژئاواش وەک ماڵی خۆی دەبینێ. ناوبراو مرۆڤێکی گەڕیدە لە سەرانسەری جیهان بوو وێرای کۆمەڵێک پێوەندی بەرفراوان. بەم پێیە دەزگاکەشی خوازیاری پێوەندی و هاریکاری لە سەرەنسەری جیهانەو نەک تەنیا تاکەکانی دانیشتووی کوردستان و ئەو رێکخراوانەی لەوێن