سوپاسنامە
لە بەهاری ٢٠٢١دا، لۆگۆیەکی جوان پێشکەش بە دەزگای جەمال نەبەز کرا، کە تێیدا وێنەی لاپەڕەیەک بەشی یەکەمی ناوی دەزگاکە، واتە «جەمال»ی لە خۆ گرتووە و لە دوای ئەو، پاشناوی «نەبەز» لەسەر درێژکراوەی پیتی کۆتایی «جەمال» (واتە /ل/) هاتووە و هێڵێکی تۆخ کە لە ژێریانەوە کێشراوە. ئێمە ئەم بەرهەمە بە سەرکەوتوو دەزانین و بە بۆنەیەوە سپاسی هاوڕێی بەتوانامان پوویا دەکەین.
هەروەها دەمانهەوێ سپاسی کاری هاوڕێیانمان بکەین کە لە هاوین و پاییزی ٢٠٢١دا لەسەر کتێبێک ئەنجامیان دا کە بەزوویی دەدرێتە دەرەوە. ئەم کتێبە هێشتا بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام جێی خۆیەتی لانیکەم ڕێز لە کار و ماندووبوونیان بگرین. سەرەتا، م. س. بەدرخان بەیەکەوە لەگەڵ کاوە قوڕەیشی پێشەکییەکیان بۆ ئەم کتێبە نووسی. پاشان بەڕێز بەدرخان پەیوەندیی بە وەشانخانەی ئاڤێستا لە باکووری کوردستان گرت و توانی سەرنج و حەزی عەبدوڵڵا کەسکین بۆ ئەم پرۆژەیە ڕابکێشێت. لە لایەکی دیکەوە، بەڕێز بەدرخان لە پێداچوونەوە و هەڵەچنیی دەقێکی کوردیی کورمانجی بە ئەلفوبێی لاتین هاوکارمان بوو. هەروەها بە بەڕێز شەریف ئوزبەرکی پێ ناساندین، کە لە هەردوو وەشانەکەی کوردیی سۆرانی و کورمانجیدا یارمەتیی داین.
هەروەها لە ساڵی ٢٠٢١دا، بۆ لیستەی کارەکانی نەبەز کە بە لیستەی سەرەکی ناو نراوە لە یارمەتیی پڕبایەخی گرووپێک بەهرەمەند بووین، کە پێکهاتوون لە سیروان ڕێناس، هەرمان سالاری، ڕێزان عەبدوڵڵاهی و ڤەمان لینەڤا. ئەم لیستە سەرەکییە دیارییەک بۆ جەمال نەبەز بوو لە هەشتایەمین ساڵوەگەڕی ڕۆژی لەدایکبوونی، کە لە فایلێکی وۆرد (وۆرد)دا کۆ کرایەوە کە دواتر وەک چوارچێوەی سەرەکی بۆ بەشی بەرهەمەکانی جەمال نەبەز لەسەر ماڵپەڕەکەیدا کەڵکی لێ وەرگیرا و نمایش درا، کە ئێستا دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەوە سەردانی بکەن:
نەرمامێری ئێکسێل بۆ داڕشتن و نمایشی زانیاریی کۆکراوە لە فۆرماتی خشتە و لیستەدا باشتر و گونجاوتر لە وۆردە. بە هەوڵ و ماندووبوونی بەڕێزان سیروان، هەرمان، ڕێزان و ڤەمان ئێستا لیستەی سەرەکی بەتەواوی لە شێوەی خشتەی فایلی ئێکسێل و بە هەردوو زاری سۆرانی و کورمانجیی زمانی کوردی ئامادە و لەبەردەستە. ئەو بەڕێزانە هەروەها ئەو لیستەیان وەرگێڕاوەتەوە سەر فارسی و دیسانەکە بە شێوەی خشتەی داڕێژراو لە فایلی ئێکسێلدا ئامادەیان کردووە. بۆ زانیاری سەبارەت بە لیستەی سەرەکی و بایەخی بۆ پرۆژەی درێژخایەنی ئێمە، لەسەر [ئەم لینکە] کرتە بکە.
لە بەهاری ئەمساڵدا، بەرپرسیارێتیی ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی یەکەم خولی «خەڵاتی زانستیی جەمال نەبەز»مان بە سیروان ڕێناس سپارد. ئەمە پاش ئەوە هات کە چوارچێوە و شێوازی پرۆگرامەکەمان بۆ دامودەزگا حکوومییەکان شی کردووە و ڕەزامەندیی وانمان وەرگرت، و لە ڕوانگەی یاساییەوە هیچ بەرهەڵستی و لارییەکیان لەگەڵ بەڕێوەچوونی نەبوو. سیروان تا ئێستا کارێکی تایبەتی ئەوتۆی لەم بارەوە نەکردووە کە لێرە شایەنی ئاماژەپێدان بێت. بەڵام دڵخۆشین کە بەرپرسیارێتیی سیروان وەک ڕێکخەر و بەڕێوەبەری سەربەخۆی خەڵاتی جەمال نەبەز ڕابگەیەنین
سوپاسنامە 2021
پێڕەوی ناوخۆی دەزگاکە سەرەتا لە کۆمەڵێک چاوپێکەوتندا لەگەڵ خوازیارانی جیاوازی پڕبەهرەدا ئاڵوگۆڕی بیروڕای لەسەر کراوە
بۆ وەبەرچاوخستنی کتێبەکان و مێزی داهاتووی کتێبی دەزگاکە سەمیرە عەبدوڵلا، گوڵچین جولای و سینار شێخموس کە لە بەرلینن ئامادەسازی سەرەتاییان کردووە. وەرگێڕانی بەشە جیاوازەکانی ئەم ماڵپەڕەیش لە لایەن کۆمەڵێک وەرگێرانی خۆبەخشانەوە بە ئەنجام گەیشتووە: حوسێن کارتال یەکەم نووسینی کوردی بە پیتی لاتینی بە ئەنجام گەیاندووە، هەڵۆ موحەممەد یەکەم نووسینی کوردی بە پیتی رۆژهەڵاتی(سۆرانی) وە ئەستۆ گرتووە و سالار پاشایی دوایین پێداوچوونەوەو وەرگێرانی گۆڕانکارییەکانی ئەخیری لاپەڕەکانی داخڵ کردووە