هاوڕێیانی خۆشەویست و دۆستانی دامەزراوەی جەمال نەبەز
ئێمە لەم لاپەڕەیەدا چەند بەڵگەنامە و زانیارییەکمان کۆکردۆتەوە بۆ ئەوەی ئێوە و دۆستانی دیکەش لە بارودۆخی دەزگاکەمان و پێشهاتەکانی ئێستامان ئاگاداربن.
لەم گەلەرییەی خوارەوەدا سێ بەڵگەنامەی پەیوەست بە دامەزراندنی دەزگەکەمان نمایشکراون. ئێمە ئەم سێ بەڵگەنامەیەمان لە یەک پی دی ئێف دا کۆکردۆتەوە و - وەک دوا لاپەڕە - خشتەی ناوەڕۆکمان دابین کردووە.
ئەمە بە ١٩ لاپەڕەی خۆیەوە هەموو زانیارییە پەیوەندیدارەکانی پەیوەست بە دامەزراوەکەمان لەخۆدەگرێت.
بەڵگەنامەکانی پەیوەست بە پەرەپێدان
لێرەدا ئێمە ڕاپۆرتی ساڵانەمان بە شێوەی پی دی ئێف دەخەینە بەردەست. لە سەرەتای هەر ساڵێکدا بۆ ئەو دائیرانەی کە بەرپرسیارن؛ بۆ بەشی داد و پاراستنی بەکارهێنەران و بەشی دژەهەڵاواردن لە ئەنجومەنی سێناتی بەرلینی دەنێرین. هەروەها کۆپییەکیش بۆ دائیرەی باج و هاوبەشەکانی خۆمان دەنێرین.
هەروەها ئێمە ڕاپۆرتی دارایی ساڵانەمان لێرە بڵاو دەکەینەوە کە لەگەڵ فۆڕمی باج و بەڵگەنامەکانمان دەینێرین بۆ فەرمانگەی باج و ئەندامانمان.
ئاشکراکردنی بێناوی بەخشینەکان و بەکارهێنانیان
لە رێگەی ئەم پی دی ئێفەی خوارەوە ئێمە داهاتی بەخشینەکانمان و خەرجییەکانی پەیوەست بە پڕۆژەکان بۆ مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٣ دەخەینە بەرچاوی بیروڕای گشتی
هاوکات مانگ بە مانگ بە درێژایی ساڵ دەبینین کە دۆخی داراییمان چۆن گەشە دەکات
پی دی ئێفی راپۆرتی مانگانە و داهات و خەرجییەکانی بەخشینەکانی ساڵی ٢٠٢٣
ئەوەی بیهەوێت ڕاستەوخۆ ئاگادار دەکرێتەوە
ئێمە زانیاریی بەردەوام سەبارەت بە بەڕێوەچوونی کارەکانمان پێشکەش بە هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە خوازیارن و پێشتر ناو و ئیمەیڵ یان ناونیشانی ماڵەوەیان پێداوین. واتە ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە یان ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی پۆستەوە زانیارییان بۆ دەنێرین.