یارمەتی دارایی


سپاستان دەکەین بۆ هەر جۆرە هۆگری و پشتگیرییەک لە دەزگای جەمال نەبەز. دەزگاکەمان هێشتا نوێیە و پێویستی بە پاراستنی زۆر و هەر جۆرە ئیمکانێکە بۆ بەهێزبوون. لەبەر ئەوەیە کە ئێمە داوای یارمەتیی دارایی دەکەین.

یارمەتییەکان بڕیارە بۆ کاری زانستی و کولتووریی دەزگای جەمال نەبەز لە پێناو خزمەت بە کورد و کوردستان بەکار بهێنرێن.


ئێستا ئێمە پێویستیمان بە یارمەتی بۆ ئەم پرۆژانەی خوارەوە هەیە

 خەڵاتی زانستیی جەمال نەبەز
دامەزراندنی کتێبخانەی جەمال نەبەز و پرۆژەی درێژخایەن

ئەگەر ناوی یەکێک لەم پرۆژانە بهێنن، ئەوە یارمەتییەکەتان بۆ ئەم پرۆژەیە تەرخان دەکرێ.
تکایە لە پشتگیریتاندا ئەمە لەبەرچاو بگرن کە ئەگەر بۆتان بگونجێ باشتر وایە بە کۆمەکی دارایی بەردەوام یان کۆمەکی مانگانە لە ڕێگەی هەژماری بانکییەوە هاوکاریمان بکەن.

دەزگاکەمان، دەزگایەکی قازانج-نەویستە. هەر لەبەر ئەمەش، ئێمە دەتوانین بە مەبەستی پەیوەندیدار بە باجەوە ڕەسیدی یارمەتییەکەتان پێ بدەین. لە ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠٢١ەوە، ئەو یارمەتییانەی کە لە ژێر ٣٠٠ یۆرۆ بن پێویستیان بە پرۆسەیەکی سەلماندنی ساکار هەیە


تکایە لە بەشی بابەتی گواستنەوەدا وشەی "بەخشین" بنووسە

تکایە دڵنیا بە لەوەی کە بەدروستی ئاماژە بە زانیاریی پەیوەندی (ناو، ئەدرەس، ئیمەیل) بدەی بۆ ئەوەیکە ئێمە بتوانین لە ڕەسیدی یارمەتییەکەدا بەکاری بهێنین. بۆ ئەو مەبەستە، یان فۆرمی پەیوەندی بەکار بهێنە یان ئەوەی کە لە ڕێگەی info@jemal-nebez-stiftung.org ئیمەیلێکمان بۆ بنێرە.

 ئەگەر ناونیشانی ئیمەیلەکەتان بنووسن، ئێمە هەواڵنامەیەکتان بۆ دەنێرین و لە چۆنێتیی پێشڤەچوونی پرۆژەکانمان ئاگادارتان دەکەینەوە. هەواڵنامەکەمان دوو جار لە ساڵدا، لە پاییز و بەهاردا، دێتە دەرەوە.

ئاشکرایی و نەشارەوەیی بۆ ئێمە یەکجار گرنگە. لە دانیشتنی ساڵانەدا کە لە سەرەتای کانوونی یەکەمدا بەڕێوە دەچێت، لیستی نەناسراوی ئەو یارمەتییانە بڵاو دەکەینەوە کە لە ساڵی ڕابردوودا وەرمان گرتوون.

یارمەتی لە ڕێگەی پەیپاڵەوە


یارمەتی لە ڕێگەی گواستنەوەی بانکییەوە


Deutsche Bank AG: IBAN DE69100700240095378600

BIC (Swift) DEUTDEDBBER