کۆبوونەوەی ساڵانەی ٢٠٢٤
ڕۆژی شەممە ١٤.١٢.٢٠٢٤ ، لە کاتژمێر١٧:٠٠ تا ١٩:٠٠پاشنیوەڕۆ بە كاتی بەرلین، ستۆکهۆڵم، نیویۆرک
بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ئۆنلاین-مان لە ڕۆژی١٤.١٢.٢٠٢٤ بۆ هەموو لایەک کراوەیە. میوانان و ئەوانەی دەيانەوێ بەشداری بكەن پێویستە پێشوەختە ئاگادارمان بکەنەوە لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە، بە بەکارهێنانی فۆڕمی پەیوەندیکردنمان.
بەرنامەی کۆبوونەوەكە و لینکی بەشداریكردن ٣-٥ ڕۆژ پێش ١٤.١٢. ٢٠٢٤ دەنێرین.
دەربارەی ناوەڕۆکەکە
کۆبوونەوەی ساڵانەمان زانیاری لەسەر ئەنجام و پێشهاتە گرنگەکان دەدات کە لە ماوەی ساڵدا بەدەی هاتوون.
ساڵی ڕابردوو گۆڕانکاری لە دەستەی بەڕێوەبەرایەتیدا ڕوویدا. ئێمە ئێستا سێ کەسين لە دەستەی کارگێڕیدا هەیە و وەک دامەزراوەیەکی نێونەتەوەيی لە کورد و بۆ کوردەوە، خۆشحاڵین کە سیروان ڕێناس لەگەڵماندایە.
هەروەها کارەکانمان لەسەر کتێبخانە و ئەرشیفی جەمال نەبەز و لەسەر موڵکی هاوناومان ڕێکخستووەتەوە و توانیمان نوێنەرێک دابنێین کە ئاشنای کارەکانی جەمال نەبەز بێت. هەروەها هەڵۆ بەرزەنجی لە بەرلین و بەشێوەیەکی کاتی لە کوردستان چالاکە.
ئاورێک گشتی
بەپێی ڕاپۆرتێکی دەستەی کارگێڕی (ڕێکخراوەیی، دۆخی دارایی، پێشبینی ساڵی ٢٠٢٥)، ئەوانەی بەرپرسن لە دامەزراوەی جەمال نەبەز خۆیان دەناسێنن و ڕاپۆرت لەسەر ئەو کارانە دەدەن کە پێشتر کردوویانە، هەروەها لەسەر پلانەکانیان بۆ ساڵی ٢٠٢٥.
هیوادارین نزیکەی یەک لەسەر سێی ئەو کاتەی کە تەرخان کراوە، بۆ گفتوگۆیەکی زیندوو بێت
تکایە ئاگاداربن
ئێمە بە زمانی ئینگلیزی و کوردی پەیوەندی دەکەین
تکایە هاوکارمان بن بۆ ڕێکخستنی چاڵاكيە ستانداردەکانمان، وەک ئەم کۆبوونەوەی ساڵانەیە، بە هەردوو زمانی کوردی و
ئینگلیزی
بۆ ئه م مەبەستە، داوا له هه موو که سێک ده که ین كە به نیازن وتارێک پێشکه ش بکه ن، ناوه ڕۆکه که به زاره کی به زمانێک بخاته ڕوو و وه ک ده قێک به زمانه که ی تر ئاماده ی بکه ن، که دواتر ده توانرێت له سه ڕ ته ختی سپی بۆنه ی زووممان پیشان بدرێت.
سەبارەت بە ووتارەكانی بێ ئامادەکارییە، ئێمە هێشتا بەدوای چارەسەرێکی کارادا دەگەڕێین
تا ئەو کاتە بە شێوەیەکی داهێنەرانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا دەکەین