!بەخێربێن بۆ ئەم ماڵپەرەت
هاوڕێیانی خۆشەویستی دامەزراوەی جەمال نەبەز
بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دوو جەنگە گەورەیەی کە لە ئێستادا سیاسەتی نێودەوڵەتییان بەخۆیانەوە مەشغول کردووە، جەنگی ئۆکرانیا لە ئەوروپا و جەنگی دژ بە فەلەستین لە غەززە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، کە هەردووکیان بە بەردەوامن ، بێ ئەوەی هیچ نیشانەیەک بۆئاگربەس هەبێت، دوورنیە فراوانبوونی ئەم شەڕانە لەوانەیە ببێتە هۆی هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی سێیەم.
ئێمە پێمان وایە لەم دۆخەدا پرسی کورد و دابەشکردنی زۆرەملێی کوردستان، دەبێت لە بیر نەکرێت.دابەشکردنی کوردستان، وەک زانراوە، بەگوێرەی پەیمانی لۆزاندا کرا.هەروەها بڕیار بوو کۆمەڵەی گەلانی تازە دامەزراو، کارئاسانی بکات بۆ دابەشکردنی میللەتی کورد-کە گەلێکی فرە کولتوورە- بە سەر چەند دەوڵەتێک بەڵام ئەم کارەی بۆ نەکرا ،چونکە دەسەڵاتی پێویستی نەبووبۆ ئەنجامدانی ئەو ئەرکە، دوایی جەنگی جیهانی دووەم رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بوو بە جێگرەوەی کۆمەڵەی گەلان، ئیتر کورد و کوردستان کەسی نیگەران نەدەکرد و هیچ ئەندامێکیشی توڕە نەدەکرد ..
لە هیچ کۆبوونەوەیەکی نەتەوە یەکگرتوەکان، ئەو زوڵمەی کە لە ئاکامی دابەشکردنی کورد و کوردستان پەیدا بوو، بە شێوەیەکی فەرمی باسی لێوە نەکرا، تەنانەت داوی ئەو کارەسات و کوشتاری کیمیاوی جینۆسایدەی کە بەسەریاندا هات.
ئەو کەسەی کە وا دەزانێت باسکردنی کێشەیێک-کێشەی کورد- کە لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی دا بێسوودە ، هۆکارەکەی ئەوەیە کە ئەو کەسە خۆی کەڕ دەکات لە زوڵمی دابەشکردنی خاکی کورد و کوردستان ،ئەم دابەشکردنە هەقیقەتێکی مێژووییە کە وهەزاران بەڵگە ڕاستیی دەسەلمێنێت.
سەلماندنی ئەم حەقیقەتی مێژووییە بەهۆی تۆمارکردنی وورد و ئەرگومێنتی ڕاسەقینەی متمانەپێکراوی کۆمەڵێک مێژووناسانی بە توانای جیهانی و پارچەکانی تری کوردستان و دیاسپۆرا ، هەرچەندە لە یەکیش دوور بوون.
جەمال نەبەز، کە دەزگای ئێمە هەڵگری ناوی ئەوە، بەشی خۆی لە ئەم هەوڵە هەبووە. بۆیە یادکردنەوەی بۆ ئێمە گرنگە، هیچ کاتێک مەبەزە کۆڵمەدە ، “نەبەز” واتە ئەوکەسەی “نابەزێت” یان “ئەوەی کۆڵنادات”. هەرگیز مەوەستن لە روونکردنەوەی دۆخی کوردان لە ناوەوە و دەرەوەی وکوردستان ،ئەمە دروشمی جەمال نەبەز بوو، دەسگای جەمال نەبەز بۆ پاراستن و بڵاوکردنەوەی بیر و کارەکانی دامەزراوە
3لە دوای پێنج ساڵ، ئێمە توانیمان پێداویستیەکان پێکهێن بۆ ڕیزبەندیکردنی ئامادەکارییەکی زانستی و ڕەسەن بۆ بەڵگە و ئەرشیفی زانستی و بڵاوکراوەی، ئێلە بە نیازین کە ناوەڕۆکی ئەو ئرشیفە بە ئارەزوومەندان بگەیێنین.
بفەرموون سەردانمان بکەن لە ١٢ی تەممووز، رۆژی کردنەوی دەسگای ئێمەیە بۆ ئەوەی ئەوەی هەمانە پیشانتانی بدەین بەخێرهاتنی ئەندامانی پاڵپشتی دەسگاکەمان دەکەین !
دەزگای جەمال نەبەز
قازانج نەویست و یاسایی