پشتگری کردن

ئایا لاپەڕەی پرۆژەی درێژخایەنی ئێمەتان بینیوە و بیر لەوە دەکەنەوە بە یارمەتییەکی دارایی بەردەوام بە شێوەی مانگانە و هەژماری بانکییەوە هاوکاریمان بکەن؟ یان ئایا پێتان وایە کە "خەڵاتی زانستی"یەکەمان شایەنی پشتگیریی ئێوەیە؟ 


ئەگەر وایە، خاڵێکی هاوبەشمان هەیە. ئێمە دەمانهەوێ بەردەوام بین. دەزگاکەمان بۆ ئەوە دامەزراوە کە بۆ ماوەیەکی درێژ بمێنێتەوە. ئێمە زۆر سپاسی هەموو ئەو هاوڕێ و سپۆنسەرانە دەکەین کە لەگەڵمان بەردەوامن و هاریکاریمان دەکەن بۆ پرۆژەگەلی زیاتر.
دەتوانن لە ڕێگەی لینکی لاپەڕەی بەخشین، ڕێوشوێنی پێدانی یارمەتیی دارایی بەردەوام بدۆزنەوە.

دەتوانن لە ڕێگەی کار و چالاکیی هاوبەش پشتگیریمان بکەن

ئەم داخوازییە هەموو ئەوانە دەگرێتەوە کە دەیانهەوێ لە بەرلین لە ڕێگەی ئۆفیسەوە یان لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بە شێوەی دوورمەودا هاوکاری بکەن. بەڕێوبەرایەتیی ئۆفیسی ڕێکخراوەکە ئەم کارە ڕێک دەخا. ئێمە بە شوێن پشتگیریی خۆبەخشانەداین لەم بوارانەی خوارەوە

وەرگێڕان

وەرگێڕانی دەقی کورت و درێژ. ئێمە بە شوێن وەرگێڕان لە چەند زمانێکەوە بۆ چەند زمانی تر دەگەڕێن (کوردی + Kurdî، ئەڵمانی، ئینگلیزی، هەروەها زمانگەلی تر، بۆ نموونە، عارەبی، فارسی و تورکی)
شوێن: بەرلین یان لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە
مەرجەکان: ئەگەر بکرێ، ئەزموون لە وەرگێڕاندا

دامەزراندنی کتێبخانەی جەمال نەبەز لیستکردن و پۆلێنکردنی کتێبخانە

هەر کتێبێک دەبێ نیشانەی تاقەی پێ بدرێ. هەروەها، کارکردن بە نەرمامێری پۆلێنکردن دەگرێتەوە
شوێن: بەرلین، دواتر لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە
مەرجەکان: کاری بێهەڵە و وردبینان


 مێزی کتێبی دەزگای جەمال نەبەز

لە دانیشتنی جۆراوجۆردا، لە دانیشتنە سەرەکییەکان و کۆنفرانسەکاندا، و هەروەها لە کۆبوونەوەی ساڵانەی دەزگاکەدا
شوێن: بەرلین/ شوێنگەلی دانیشتنی جۆراوجۆر

مەرجەکان: لێڕابیندراوی، حەزکردن بە ڕێکخستن، ئەزموونی هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ گرووپگەل و هاوکاراند


پێشوازی لە گرووپگەلی پشتیوانی خۆڕێکخەر دەکەی

دەزگاکەمان پشتیوانی لە دامەزراندنی ئەنجومەنگەلی خۆ-ڕێکخەری پاڵپشتیدەری دەزگای جەمال نەبەز دەکا
دەکرێ ئەنجومەنەکان لەسەر هێڵێ ئینتەرنێت پێک بهێندرێن و درێژە بە کاریان بدەن یان ئەوەی کە لە ناوچەیەکی دیاریکراودا چالاک بن
گرنگە کە دەزگاکەمان لە ڕێگەی کەسی پەیوەندیدارەوە زۆر بەباشی لەگەڵ ئەو کۆمەڵانەدا لە پەیوەندیدا بێ
پەیوەندیی جاروبار دەتوانێ ببێتە هۆی ئاشنایی و یەکترناسینی ڕاستەقینە و هاوکاریی زیاتر
دەزگای جەمال نەبەز ئێستا هەر نوێیە. لەوانەیە گەورە ببێ و لە دواڕۆژدا ببێتە دەزگایەکی نێونەتەوەیی گەورە
ئەگەر حەز بە هاوکاری دەکەن، تکایە لە ڕێگەی [فۆرمی پەیوەندی] پەیوەندیمان پێوە بکەن. ئێمە بۆ گفتوگۆی کەسی پەیوەندیتان پێوە دەکەینەوە
هەروەها، تکایە ئەگەر هەر پێشنیارێکتان هەیە لەمەڕ ئەوەی کە ئێوە چۆن دەتوانن پشتیوانی دەزگای جەمال نەبەز بن، یان ئەگەر ئێمە شتێکمان لە یاد چووە و ئێوە دەزانن کە چۆن جێبەجێی بکەن،پەیوەندیمان پێوە بکەن
تکایە [فۆرمی پەیوەندی] بەکار بهێن

بابەتێکی تایبەت لە کۆتاییدا: باخی جەمال

ئەو پشتیوانانەی کە لە بەرلین دەژین دەتوانن بۆ کۆبوونەوەکانیان سەردانی باخی جەمال بکەن
ئەم شوێنە لە بەڕێوبەرایەتی و ئۆفیسی دەزگاکە زۆر دوور نییە و لە ساتە جوانەکانی ساڵدا، کاتێک کە شار پڕ دەبێ لەو کەسانەی کە لە هەموو دونیاوە سەردانی بەرلین دەکەن، بۆ ئەم مەبەستە زۆر شوێنەکی گونجاوە

هەروەها، ئەم شوێنە بۆ ناساندنی ئەو میوانانەی هۆگری دەزگای جەمال نەبەزن بە بەشێک لە کولتووری باخەکە هاوکات لەگەڵ 

پێشوازیکردن و میواندارییەکی کوردانە زۆر گونجاوە

ئەگەر حەز بە هاوکاری دەکەن، تکایە [فۆرمی پەیوەندی]یەکەمان بەکار بهێنن. ئێمە بۆ گفتوگۆی کەسی پەیوەندیتان پێوە دەکەینەوە