کتێبخانە و ئەرشی


دەزگاکەمان لە بەرلین- ڤیلمەرسدۆرف - بە شێوەیەکی وا ڕێکخستووە کە دەتوانرێت لە هەمانکاتدا بۆ نووسینگە، و کتێبخانە و ئەرشیف بەکاربهێندرێت . ئەمە بەسەرکەوتوویی جێبەجێکراوە و خۆشحاڵین بەوە.

بە نسبەت دروستکردنی کاتەلۆگێکی ئۆنلاین بۆ کتێبخانە و ئارشیڤ، بەداخەوە تاکو ئێستا خەریکی رێکخستنین، پلانمان هەیە کە ئێکسلی تایبەت ببێتە بنچینەی ئەم کارە ، بەڵام وردکاری تری ماوە ، لە ئێستادا دەمانەوێت ڕێگەیەک بدۆزێنەوە کە گونجاو بێت لەگەڵ ئەو ماتریاڵ ولایەنانەی کە لە کتێبخانە و ئەرشیفماندا هەیە  .

ئارشیڤی رەفەی سەرەوەی دووتاقی سپی

بەڵگەکانی ئارشیڤ لە ناو بۆکسی قەبارە جیاواز دادەنرێن و ژمارەی تایبەتیان لەسەر نووسراوە و لە سەرەوە لەسەر دوو تاقی دیوار دانراون (بڕوانە وێنەی ژمارە – ١- لە گەلەری خوارەوە).

ناوەڕۆکی ئەم بۆکسانە بریتیە لە بە فایلی  Excel و هەندێکیشیان بە شێوەی Word  وەسف کراون. بەشێکیشیان فۆتۆکۆپی کتێبە بڵاوکراوەکان یان بەشێک لێیان، یان دەستنووسن بە زمانی جیاواز، کە بۆ جەمال نەبەز نێردراون و ئێستا وەک میرات لامان ماوەتەوە. هەندێک بۆکس تەنها پارچە ڕۆژنامەیە، بە زمان و ساڵی جیاوازن، کە سەرچاوەکان بە شێوەیەکی روون تۆمارکراون، بەڵام هێشتان ڕێکنەخراون.

ژووری ناوەندی کتێبخانە

 

کتێبەکانمان (مۆنۆگرافیەکان) لە ژووری ناوەندی  بە گوێرەی زمان لەسەر رەفەکان کە چەند تاقێک لە خۆدەگرێت لە دوو ریزدا دانراون. (بڕوانە وێنەی ژمارە ٢+٣). ئەمانەش بە فایلی Excel ڕیزبەندیان بۆ کراوە و بە گوێرەی زمان جیاکراونەتەوە .

کتێبە بڵاوکراوەکانی جەمال نەبەز بە تابلۆی تایبەتی Excel جیاکراوە. ئەمانە لە شوێنێکی تایبەتی لە ژووری سێهەم  دانراون (بڕوانە وێنەی ژ. ٤).

بەڵام لەگەڵ ئەو کتێبانەی کە لە کتێبخانەی ماڵەوەی جەمال نەبەز وەرگیراون، کتێبخانەکەمان کۆمەڵێک  گۆڤار وڕۆژنامەی تێدایە، زۆربەیان بە زمانی کوردین (بە هەردوو سیستەمی نووسین)، کە هەندێکیان لە ناوخۆی کوردستان بڵاوکراونەتەوە و، هەندێکی تر لە دیاسپۆرا. زۆربەی ئەم ڕۆژنامانە بە Excel تۆمارکراون و لە بۆکسەکاندا دانراون، کە لە ژووری سێهەمدایە (بڕوانە وێنەی ژمارە . ٥).

جۆرێکی تر لە ڕۆژنامە لە ئەڕشیفەکاماندا هەیە ، کە وەک بڵاوکراوەی تایبەتی دەستنووسن، کە تا ساڵانی ١٩٩٠ بە بڵاو دەکرانەوەو، لە ژووری سێهەمدایە دانراون (بڕوانە وێنەی ژ. ٦). ئەمانەش بە Excel زانیاریمان بۆیان ئامادە کردووە . جەمال نەبەز سالانە ڕاپۆرتی مانگانەی «Institût Kurde de Paris» بۆهاتووە، ئەم گۆڤارە ئێستا لە ئینتەرنێت بەردەستە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش ئێمە ئەو گۆڤارە لە کتێبخانەکامان دەپارێزین .

تا ئێستا، کتێبخانەکامان ئەرشیفی کەسیی (میرات)ی جەمال نەبەزی تێدا نیە

بەم دواییە تۆمارکردنی  ئەرشیفی کەسیی جەمال نەبەز بە شێوەیێکی زانستی زۆربەی تەواو بووە. نیەتمان وایە کە لە زووترین کاتتدا بڵاوی بکەینەوە بۆ خوێنەران، دەبێت ئەم میراتە بە دیجیتاڵ بکرێن و بە شێوەی ئۆنلاین بەردەست بخرێن. ئەم بەڵگەنامانە لە دەزگاکەمان دوایی لە شەقامی ( Spichern) دەپارێزرێن و، شوێنە گونجاومان بۆ ئەم مەبەستە تەرخان کردووە.

ئێمە بۆمان دەرکەوت کە کاری دامەزراندنی دەزگایێکی تایبەت بە پاراستنی بیر و میراتی جەمال نەبەز کەرێکی وا ئاسان نیە ،هەروەها نیەتمان هەیە کە کتێبانەی کە لە بازاڕدا نەماوون دووبارە چاپیان بکەینەوە

لەبارەی ئەم زانیاریانەی سەرەوە دەتوانن سەیری ئەم لینکە بکەن کە تایبەتە بە میراتی جەمال نەبەز لە بەشی پڕۆژە درێژخانەکانمان :  [بەستەر]

 

١- بۆکسی ئەرشیفی پارێزراو لە ژووری پێشوازی.
٢- کتێبخانەکان  لە ژووری ناوەندی.
٣- وێنەیێکی تری ژووری ناوەندی کتێبخانە .
٤- کتێبەکانی جەمال نەبەز لە ژووری سێهەم .
٥- ڕۆژنامەکان لە بۆکسی تایبەتدا لە ژووری سێهەم .
٦-رەفەی تری کتێبخانەکامان .
٧-میراتی ژەمال نەبەز بە شێوەیێکی زانستی رێکخراوە و لەناو کارتۆنی تایبەتیدا پارێزراوە.