پرۆژەکانی کتێب

زۆر کەس لە کاتی ژیانیدا لەگەڵ جەمال نەبەز ئاشنا بوون. بەڵام هەندێکیان ئەو چڕی و مەودایەی بوارە پسپۆڕییەکانی کە خۆی تەرخان کردبوو بۆ کەلتوور و مێژووی کورد و کوردستان نازانن. ئەمە لەوانەیە تەنها کاتێک بە باشی تێبگەین کە دەزگەکەی ئەو میراسی فیکری و ئەرشیفەی کە بۆی ماوەتەوە کەڵک وەرگرێت و بیخاتە بەرچاوی هەمووان.
ئەو دیمەنە بەرچاوەی تا ئێستا لەبەردەستدایە، هەندێک لە بەرهەمەکانی  - بە زمانی ئەڵمانی و ئینگلیزی پێشکەش کراوە و لە هەردوو ڤێرژێنی کوردی تێکەڵ کراوە - بەلانی کەمەوە دەستپێکێکی باشە.
دانانی وێنەیەکی پچووکی پی دی ئێفی، کە ئێستا وردە وردە لکێندراون بە پەڕەکانی ناونیشانی بەرهەمەکان، پیشانی دەدەن کامیان بەردەستن بۆ داگرتن. لەگەڵ ئەوەشدا، هەروەها کۆکراوەیەکی هەیە لە پی دی ئێفەکانی بەردەست لە لاپەڕەی ماڵپەرەکەی


دروستکردنی پی دی ئێفی کتێبەکانی جەمال نەبەز

لە پەڕەی سەرەکی ئەم ماڵپەڕە، دوگمەی "نوێ" هەروەها پی دی ئێفە تازەکانی بەردەستی جەمال پیشان دەدات، وەک پی دی ئێفی تازە زیاد کراوی کتێبی فیزیکی جەمال وەک یەکەم کتێبی زانستییە بە زمانی کوردی کە تا ئێستا بۆ بابەتە پێوەندیدارەکانی هاوچەرخ بەم زمانە تەرخان کراوە (بڕوانە شێوەی وێنەکانی خوارەوەی لاپەڕەکە)


پیشوازی لە دەستپێشخەرییەکانی هاوڕێکانی جەمال دەکەین

هەرکەسێک بە تایبەتی حەزی لە کتێبێک یان دەقێک یان وتارێک بێت کە جەمال نەبەز نووسیویەتی، پێویستە ئەوە ڕەچاو بکات کە چ ئەرکێک ئەتوانێت وەک ئەستۆ بگرێت بۆ ئەوەی چ لە نێو کورد و چ بە وەرگێڕانی بەرهەمێک بۆ زمانەکانی دیکە، دەتوانێت بەشداری بکات لە پاراستن و بڵاوکردنەوەیدا لە ئاستێکی بەرینتردا.
دەزگای جەمال نەبەز بە دڵنیاییەوە دەتوانێت ئەو شوێنە بێت کە دەتوانێت دەستپێشخەرییەکان بۆ بڵاوکردنەوەی کارەکانی ئێوە بخاتە بەرچاو


کامڵ بوونی زنجیرەی مێژوویی وتارەکانی جەمال لە ساڵی1956

جەمال خەزندار (برای مەعروف خەزنەدار) دیارییەکی تایبەتی بۆ جەمال نەبەز دەستنیشان کردووە، کە لە کۆبوونەوەیەکەدا بۆ یەکەم ساڵیادی کۆچی جەمال لە بەرلین ڕایگەیاند: سوپاسی هەوڵەکانی جەمال خەزنداردەکەین کە لە ئەنجامیدا هەندێک لە بەشە ونبووەکانی زنجیرەوتارەکە کە جەمال بەعەرەبی نوسیوویەتی و لەڕۆژنامەیەکی بەغدا لەساڵی 1956دا بڵاوکراوەتەوە دۆزراوەتەوە.
ناونیشانی زنجیرە وتارەکە بریتیە لە: "نووسینی کوردی بە پیتی لاتینی لە نێوان نەیاران و پشتیواناندا" ئەم بابەتە چەند دەیەیە بابەتێکی جێی مشت و مڕی گەرمە لە وڵاتانی عەرەبی زماندا


جەمال لە ماوەی ژیانیدا بەداخ بوو کە ئەم زنجیرە وتارانە بە تەواوی نەپارێزرابوون. جەمال خەزندار  کە خەڵکی شاری سلێمانییە لە باشوری کوردستان و دانیشتووی شاری هانۆڤەرە، ئێستا بە تەواوی ئەوانەی کۆکردووەتەوە. هیوادارین ناوبراو بەزووترین کات لە قەبارەی بڵاوکراوەیەکی تایبەتدا ئەم زنجیرەوتارە مێژووییانە پێکەوە بڵاوبکاتەوە. دامەزراوەکەمان بەداخەوە ناتوانێت تێچووەکانی چاپکردنی وەئەستۆ بگرێت، بەڵام لەوانەیە بتوانین یارمەتی دیجیتاڵیزەکردن بدەین و بیکەین بە کتێبێکی ئەلیکترۆنی.
هەندێک بەرهەم بۆ وەرگێڕانێکی گونجاو لەبەردەستن


هەندێک لە کتێبەکانی جەمال بە زمانی کوردی لەبەردەستدا نین، چونکە جەمال بە زمانەکانی تر نووسیویانە و تا ئێستا وەرنەگیراون. جێگەی خۆشحاڵییە ئەگەر ئەم جۆرە کتێب و وتارانەی جەمال وەربگێڕدرێن بۆ سەر زمانی کوردی، جارێک بە پیتی لاتینی و جاری تر کوردی سۆرانی. بە تایبەتی لەم کاتە ناخۆشانەدا، پێشوازی لێ وەها پرسێک دەکرێت، کە هەڵسەنگاندنە زانستییە بەهێزەکانی جەمال نەبەز دەتوانێت متمانەو هۆشیاری زیاتر بە خەڵک بدات

رێکەوتووین لەسەر وەرگێڕانی دوو بەرهەم بۆ سەر زمانی کوردی

بۆ دوو بەرهەمی جەمال کە ئێستا تەنیا بە زمانی عەرەبی لەبەردەستە، دامەزراوەکەمان بە شێوەیەکی گرێبەستی وەرگێڕانەکانیانی ڕێکخستووە، بە تەرتیب و لە دوو وێنەی جیاوازدا (سەیری شێوەکانی 2 و 3 بکە لە شریتی وێنەکان لە خوارەوە)، هاوکات دامەزراوەکەمان گرنگی بە فۆڕماتکردنی پی دی ئێفی یان کتێبێکی ئەلیکترۆنی دەدات، هەروەها دەتوانێت یارمەتی ئامادەکردنی چاپەکەیان بدات. ئامادەی پێوەندین لەگەڵ چاپخانەکان وئەو چاپکەرانەی کە دەیانەوێت چاپ و دابەشەکردنی ئەم دوو کتێبە وەئەستۆ بگرن

سەرەتا بە کورمانجی: لالۆ کەریم و دوو دەقی دیکە

لە ساڵی 1956دا .لە کاتێکدا کە جەمال نەبەز لە ڕۆژنامەیەکی بەغدادا لانیکەم بۆ عەرەبەکانی عێراق ڕوونی کردەوە کە بۆچی پشتگیری نووسینی کوردی بە پیتی لاتینی کردووە، چیرۆکەکەی "لالۆ کەریم"ی بۆ یەکەم جار بە کوردی سۆرانی بڵاو کرایەوە نەک بە پیتی لاتینی، هەروەک بەپێی یاسا نووسین و بڵاوکردنەوە بە کوردی سۆرانی ڕێگەی پێدەدرا.(بڕوانە وێنەی 4 لە شریتی وێنەکەی خوارەوە)


لە ساڵی 2019ەوە دەستنووسێکی "لالۆ کەریم" بە پیتی لاتینی لەبەردەستە و نەک تەنیا چیرۆکەکە، بەڵکو پێشەکی جەمال نەبەز بۆ چاپی دووەمی لالۆ کەریم کە لە ستۆکهۆڵم لە ساڵی 1986دا بڵاوکراویەوەی لە خۆ گرتووە. واتە وەرگێڕ و هاوڕێی جەمال، بسام مستەفا نەک هەر چیرۆکەکە، بەڵکو پێشەکییەکەی ساڵی 1986یشی بە کورمانجی پێشکەش کردین.
دامەزراوەکەمان دوودڵ بوو لەوەی کە ئایا هەردوو تێکستەکە کە لە کاتی خۆیاندا بە مشتومڕەوە گفتوگۆیان لەسەر کراوە - ئێستا بە کرمانجی – دەتوانێت هاوکات بڵاوبکرێنەوە  یان نا. دواتر بڕیار درا ئەگەر وابێت، ئەوە پێویستە پێکەوە وێڕای دەقێکی تر بێت. ئەم دەقەیش بریتیە لە پێشەکییەی کە جەمال بە زمانی ئەڵمانی بۆ چاپی ئەڵمانی لالۆ کەریم لە ساڵی 1968 نووسیبووی (بڕوانە شێوەی شریتی وێنەکانی خوارەوە)

شتێکی تایبەت بە تێکستەکە کە تا ئێستا تەنیا بە ئەڵمانی لەبەردەستدایە ئەوەیە کە ئێمە فێر دەبین چیرۆکی جەمال چەندە گرنگە کە لە ساڵی 1956دا نووسراوە و چۆن گونجاو بوو بۆ ڕوونکردنەوەی هەندێک لایەنی کۆمەڵگای کوردی.
ئێستا تەنیا هەندێک لە کارە کۆتاییەکان ماون و "لالۆ و زیاتر" - لە سێ سەردەمی داهێنەرانەی جەمال کۆکراوەتەوە کە لە کاتی خۆیدا- بەم زووانە و بۆ یەکەم جار بۆ خوێنەرانی کرمانجی دەخرێتە بەر دەستی هەمووان


شریتی وێنەکانی خوارەوە لە تێکەڵەی چەند وێنەی دروست کراوە